هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرچنار ئەحمەد: هەشت ساڵە حکومەت بودجەی نەناردوە، پێویستە پەرلەمان ئیجرائات لەگەڵ حکومەت بکات

سەرچنار ئەحمەد: هەشت ساڵە حکومەت بودجەی نەناردوە، پێویستە پەرلەمان ئیجرائات لەگەڵ حکومەت بکات
سەرچنار ئەحمەد: هەشت ساڵە حکومەت بودجەی نەناردوە، پێویستە پەرلەمان ئیجرائات لەگەڵ حکومەت بکات

2022-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان سەرچنار ئەحمەد رایگه‌یاند، هەشت ساڵە حکومەت بودجەی نەناردوەته‌ په‌رله‌مان و پێویستە پەرلەمان ئیجرائات لەگەڵ حکومەت بکات.

سەرچنار ئەحمەد بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ خاڵی په‌یڕه‌وی گوتی: "ئەنجومەنی وەزیران پێویسته‌ مانگی 10ی هەموو ساڵێک بودجە بنێرێتە پەرلەمان وەحیسابی خیتامی بنێرێت، به‌ڵام ئەوە هەشت ساڵە حکومەت بودجەی نەناردوە، پێویستە پەرلەمان ئیجرائات لەگەڵ حکومەت بکات"

سەرچنار ئەحمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو گوتیشی: دوو یاداشتیمان بەرزکردۆتەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان یەکیان باسی موچە و دواکەوتنیه‌تی کە داهات دیارنیە و نەوتیش ڕۆژ بە ڕۆژ گرانتر دەبێت.

یاداشتی دووەمیش پەیوەندی بە گرانبونی سوتەمەنی و نرخی بەنزین هەیە خەڵک بەکیلۆمەتر نۆرەی بەنزینی گرتووە، بۆیه‌ له‌و یاداشته‌ش داوای ئامادەبونی وەزیرانی دارایی و وەزیری سامانە سروشتیەکانمان کردوە لەسەر ئەم دۆخە قەیراناوییە.