هەواڵی کوردستان ئێستا

فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوو داوای ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌كات له‌ په‌رله‌مان

فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوو داوای ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌كات له‌ په‌رله‌مان
فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوو داوای ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌كات له‌ په‌رله‌مان

2022-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ قه‌یراناویه‌ داوای ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌كرێت له‌ په‌رله‌مان

فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ یاداشتێكدا كه‌ ئیمزای 33 په‌رله‌مانی پێوه‌یه‌ داوای ئامادەبونی وەزیرانی سامانەسروشتیەکان و وەزیری دارایی دەکات بۆ پرسی موچەو کێشەی سوتەمەنی و ناشەفافیەتی داهات.

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند: دوو یاداشتیان به‌رزكردۆته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یه‌كیان باسی موچه‌ ودواكه‌وتنیتی كه‌داهات دیارنیه‌ ونه‌وتیش ڕۆژ به‌ڕۆژ گران ده‌بێت، یاداشتی دووه‌میش په‌یوه‌ندی به‌گرانبونی سوته‌مه‌نی وبه‌نزین هه‌یه‌ خه‌ڵك به‌كیلۆمه‌تر نۆره‌ی به‌نزینی گرتووه‌ داوای ئاماده‌بونی وه‌زیرانی دارایی و وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌كانمان كردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ قه‌یراناوییه‌.

speda.net/images/2020/02/W2