له سۆران سێ تۆمەتبار بە 4 كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له سۆران سێ تۆمه‌تبار به بڕی چوار كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند: به‌هاوكارى بنكه‌ى ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانى نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، تواندرا له‌ناو شارۆچكه‌ی سۆران ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی (4) چوار كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری ( تلیاك) له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی (3) سێ تۆمه‌تبار.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه هاوكات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان هاتوه: له‌دوای گومان كردن له‌پۆستێك توندرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری ( كریستاڵ) كهتواندبویانهوه و له‌ناو چه‌ند لێف و له‌ناو سه‌رینێك حه‌شاریان دابوو، كه له‌گه‌ڵیشیدا تۆمه‌تبارێكی ئێرانی ده‌ستگیركرا كه به‌نیازبوو له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی (ئوستراڵیا) ی بكات.