یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری راگرتنی پەخشی دوو دەزگای میدیایی رووسی خستە بواری جێبەجێکردنەوە
ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری راگرتنی پەخشی هەردوو دەزگای میدیایی (Russia Today) و (Sputnik)ی رووسیای لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەجوومەنهكه بڕیاری راگرتنی پەخشی هەردوو دەزگای میدیایی (Russia Today) و (Sputnik)ی رووسیای بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و چەواشەکاریی لەبارەی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا" خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڕیارەکە كه لە رۆژنامەی فەرمی یەکێتیی ئەورووپاشدا بڵاوکراوهتهوه، لە ناوەڕۆکهیكهدا ئاماژە بەوەکراوه قەدەغەکردنەکە لەسەر گشت پلاتفۆرمەکان دەبێت.
لە راگەیەندراوی ئەنجوومەنەکەدا ئاشکرا کراوە "بەهۆی هەڵمەتە چەواشەکارییەکانی رووسیاوە ناسەقامگیریی لە وڵاتانی دراوسێ دروست بووە".
هەروەها لە باس لەوە کراوە کە لە چوارچێوەی هەڵمەتە چەواشەکارییەکانی رووسیا، بە تایبەت لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا پارتە سیاسییەکانی ئەورووپا، کۆمەڵگای مەدەنی، کەمینەکان و ئەو دامەزراوانەی تایبەتن بە کاروباری پەنابەران کراونەتە کراونەتە ئامانج".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێل ئاشکرای کرد پەخشی ئەو دوو دەزگا میدیاییەی رووسیا بوونەتە هەڕەشە بۆسەر ئاساییشی وڵاتانی ئەورووپا.
بۆرێل ئەوەی بەبیرهێناوە، هەر وەکو پێشتر سزایان بەسەر کەناڵی RTی رووسی سەپاندبوو، پێویستە سزا بەسەر تەواوی ئەو دەزگا میدیایی و کەناڵانەدا جێبەجێ بکرێت کە لەژێر رکێفی حکوومەتی رووسیادان.