هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا سزای نوێی خستە سەر رووسیا و بێلاڕووس

ئەمریکا سزای نوێی خستە سەر رووسیا و بێلاڕووس
ئەمریکا سزای نوێی خستە سەر رووسیا و بێلاڕووس

2022-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

کۆشکی سپی، سەبارەت بە شەڕی رووسیا-ئۆکراینا، بڕیاری دا سزای نوێ بخاتە سەر رووسیا و بێلارووس.

لەو راگەیەندراوەدا کە لە کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە: "ئەمریکا، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوبەش و ھاوپەیمانەکانی، وەکو وه‌ڵامێک بۆ داگیرکاریی ستەمکارانەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ سەر ئۆکراینا، سزای زیاتر به‌سه‌ر سەر رووسیا و بێلاڕووسدا ده‌سه‌پێنێت".

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سزای نوێ ده‌سه‌پێنێت کە سێکتەری بەرگریی رووسیا دەکاتە ئامانج و ئەمە کاریگەریی قورسی لەسەر کۆمپانیاکانی پێشخستن و بەرھەمھێنانی چەکی رووسی دەبێت.

هه‌روه‌ها تێیدا ھاتووە: "کۆی گشتی ٢٢ کۆمپانیای بەرگریی رووسی دەخرێنە ناو لیستی سزاکانەوە. لە نێو ئەم کۆمپانیایانەدا، چەند کۆمپانیایەک ھەیە کە فڕۆکەی جەنگی، ئۆتۆمبێلی زریپۆشی سەربازی، سیستمی ئەلیکترۆنیی جەنگ، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سوپای رووسیا درووست دەکەن".

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەش کراوە کە لە چوارچێوەی سزا تازەکاندا، ئەو کۆمپانیایانەش دەکرێنە ئامانج کە پاڵپشتیی سوپای رووسیا و بێڵاڕووس دەکەن و ئەوە خراوەتەڕوو کە وەزارەتی بارزگانیی ئەمریکا، ئەو کۆمپانیایانەی کە پاڵپشتی سیستمی ئەمنی، سوپا و سێکتەرەکانی بەرگریی رووسیا و بێلاڕووس دەکەن، دەخاتە نێو لیستی سزاکانییەوە.

ئەوەش راگەیەندراوه‌ کە لە دوای گوتارەکەی ئێوارەی رۆژی رابردووی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، کایەی ئاسمانیی ئەمریکا بەرووی فڕۆکە گەشتیاری و بارھەڵگرەکانی رووسیادا داخراوه‌.