نرخی خاوی برێنت له هه‌فته‌یه‌كدا له‌سه‌دا22 زیادی كرد
به‌هۆی نیگه‌رانی له كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنەڕوو لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت ١١٩ دۆلاری تێپه‌ڕاند.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت رۆژەکەی بە ١١٢ دۆلار و ٩٣ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ١٠:٥٠ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٦،٠٤ به‌رزبوونه‌وه‌ی بەخۆیەوە بینی و بە ١١٩ دۆلار و ٧٦ مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ١١٦ دۆلار و ٥٠ سەنت فرۆشرا.
به‌م جۆره نرخی خاوی برێنت له ئایاری ٢٠١٢ه‌وه و خاوی رۆژئاوای تێکساس-یش له ئه‌یلوولی ٢٠٠٨ه‌وه تا ئێستا به‌رزترین نرخیان تۆمار كرد.
سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر رووسیا به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا وای كردووه، ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌رهێنانی سووته‌مه‌نی بیر له كشانه‌وه له رووسیا بكه‌نه‌وه یاخود بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كاره‌كانیان رابگرن، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی دروستبوونی نیگه‌رانی له كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌بازاڕی نه‌وت و گازی رووسیا و له ئاكامی ئه‌وه‌یشدا كاریگه‌ری دروست بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا.