رووسیا: ئەو کەسانەی کە هەواڵی ساختە بڵاودەکەنەوە 15 ساڵ سزای زیندانی دهكرێن
2022-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
بەگوێرەی رەشنووسێکی ئەنجوومەنی یاسادانان لە پەرلەمانی رووسیا، حکوومەتی رووسیا سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر ئەو کەسانە دەسەپێنێت کە "هەواڵی ساختە" لەبارەی جەنگی ئۆکراینا بڵاودەکەنەوە.
بەگوێرەی رەشنووسەکە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر ئەو کەسانە دەسەپێنرێت کە "هەواڵی ساختە" لەبارەی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا بڵاودەکەنەوە.
پێشبینی دەکرێت ئەو کەسانەی بە ئەنقەست هەواڵی ساختە بڵاودەکەنەوە بە ١٠ ساڵ زیندانی بکرێن و ئەو کەسانەیش هەواڵەکانیان "کاردانەوەی گەورەی لێدەکەوێتەوە" سزاکەیان بۆ ١٥ ساڵ درێژ بکرێتەوە.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ئەو کەسانەی هەواڵی ساختە بڵادەکەنەوە بە پێنج ملیۆن روبڵ سزا بدرێن.
بۆ بەیاساکردنی رەشنووسەکە پێویستە سەرەتا ئەنجوومەنی فێدراسیۆن و دواتر سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رەزامەندی نیشان بدەن.