هەواڵی کوردستان ئێستا

د.موسەننا ئەمین: ‌سە‌رجە‌م كۆچبە‌رانی نێوان لاتیڤیا و بیلاروسیا دەگەڕێندرێنەوە

د.موسەننا ئەمین: ‌سە‌رجە‌م كۆچبە‌رانی نێوان لاتیڤیا و بیلاروسیا دەگەڕێندرێنەوە
د.موسەننا ئەمین: ‌سە‌رجە‌م كۆچبە‌رانی نێوان لاتیڤیا و بیلاروسیا دەگەڕێندرێنەوە

2022-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ ئاگاداریه‌‌كدا بۆ كه‌سوكارى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى له‌ جه‌نگه‌ڵه‌كانى نێوان لاتیڤیاو بیلارووسیا گیریان خواردوه‌،‌دكتۆر موسه‌‌ننا ئه‌‌مین رایگه‌یاند: كاربۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موویان كراوه‌.

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌‌مڕۆ شێرزاد جاف قونسڵی عێراق له‌‌ پۆڵه‌‌ندا دكتۆر موسه‌‌ننا ئه‌‌مینی ئاگاداركرده‌‌وه‌‌، كه‌‌سه‌‌رجه‌‌م ئه‌‌و كۆچبه‌‌رانه‌‌ی له‌‌جه‌‌نگه‌‌ڵه‌كانی نێوان لاتیڤیاو بیلاروسیا بوون كار بۆ بۆ گه‌‌ڕانه‌‌وه‌‌یان كراوه‌، ئه‌ندامه‌كه‌ى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دڵنیایی ده‌داته‌ كه‌سوكارى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ كه‌ ڕۆڵه‌كانیان به‌سه‌لامه‌تى ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى ناویان له‌ ئاگاداریه‌كه‌دا هاتووه‌ سه‌رجه‌میان 22 كۆچبه‌ران و له‌ ئاینده‌دا ڕێكارى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌گیرێته‌به‌ر، له‌به‌رامبه‌ریشدا دكتۆر موسه‌‌ننا ئه‌‌مین سوپاسی قونسوڵی عێراقی له‌‌پۆڵه‌‌ندا كرد كه‌‌هاوكاریانبوون له‌‌گه‌‌ڕاندنه‌‌وه‌‌و كار ئاسانی كردنیان بۆ كۆچبه‌‌ران.