حكومەتی عێراق: ناتوانین كارمەندە گرێبەستەكانی كۆمسیۆن بكەینە هەمیشەیی
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ڕایگه‌یاندوه: له‌ئێستادا ناتوانن ئه‌و كارمه‌ندانه بكه‌نه هه‌میشه‌یی.
له ته‌واوى عێراقدا 3 هه‌زار و 71 كارمه‌ندى گرێبه‌ستى كاتى سه‌ربه كۆمیسیۆن كار ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی هه‌زار له‌و كارمه‌ندانه له هه‌رێمی كوردستانن، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار به نوسراو و گردبوونه‌وه داوایان كردوه، بكرێن به‌هه‌میشه‌یی وه‌ك كارمه‌ندانی دیكه‌ی كۆمیسیۆن به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.
هاوكات ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له وه‌ڵامی نوسراوى، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌سه‌ر پرسی به هه‌میشه‌یی كردنی (كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كاتی) كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، كه ناتوانن ئه‌و كارمه‌ندانه بكه‌ن به هه‌میشه‌یی.
وه‌ڵامه‌كه‌ى كۆمسیۆن له‌كاتێكدایه، به‌پێی بڕیاری 284ـی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه له دوو بڕگه پێكهاتووه، و له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا جێگیركراوه كه كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی دوای 5 ساڵ خزمه‌ت ده‌كرێن به هه‌میشه‌یی، له بڕگه‌ی دووه‌میشدا له‌سه‌ر كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كاتییه ده‌ڵێت: "ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش دووای 5 ساڵ ده‌كرێن به كارمه‌ندی گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی".