"وەزیری دارایی دەوام ناکات و داوا لە گۆران کردووە کەسێکی تر لە شوێنی دەستنیشان بکات"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پەیامێک ئاڕاستەى وەزیری دارایی و ئابوری حکومەت دەکات و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت" زانیاریم هه‌یه له وه‌زاره‌ت ده‌وام ناكه‌یت، په‌یامیشت بۆ جڤاتى نیشتیمانى ناردوه و داوات كردوه یه‌كێكى دیكه له شوێنه‌كه‌ت دابنێن"
دەقی پەیامەکە:
بۆ به‌ڕێز كاك ئاوات/ وه‌زیرى دارایى و ئابورى
زانیاریم هه‌یه له وه‌زاره‌ت ده‌وام ناكه‌یت، په‌یامیشت بۆ جڤاتى نیشتیمانى ناردوه و داوات كردوه یه‌كێكى دیكه له شوێنه‌كه‌ت دابنێن، جه‌نابت هه‌ڵوێستى من دهزانىت كه دژى چوونى گۆڕان بووم بۆ ناو حكومه‌ت و فیعلەن لهدهنگدانهكهى جڤات ده‌نگم دژى چونه ناو حكومه‌ت بوو، رۆژگاریش دروستیى ده‌نگی نه‌خێری ئێمه‌ى سه‌لماند، ئه‌وه‌ى پێویسته له‌سه‌ر جه‌نابت هۆكاره‌كانى هه‌لوێست وهرگرتنهكهت بۆ خه‌ڵك ڕوون بكه‌یته‌وه، چونكه به‌ڕێزت چوار به‌رپرسیارێتیت له ئه‌ستۆدایه:
٭ به‌رامبه‌ر سوێندخواردنه‌كه‌ت به خوداى گه‌وره.
٭ به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و به‌رنامه‌ى حیزبه‌كه‌ت.
٭ به‌رامبه‌ر پله‌ى وه‌زیریت.
٭ به‌رامبه‌ر ئه‌ندامێتیت له لێژنه‌ى باڵاى نه‌وت و غازى هه‌رێم.
هیواى ته‌مه‌ن درێژى و سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم.