ماکرۆن: "پوتین رەتیکردووەتەوە لەم قۆناغەدا ھێرشەکانی لە دژی ئۆکراینا بوەستێنێت"
2022-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
ئیمانوێل ماکرۆن لە رێگەی ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر زانیاریی لەسەر ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین ئەنجامیدا، بڵاوکردەوە.
ماکرۆن ئاماژەی بەوە کرد کە پوتین "رەتیکردووەتەوە لەم قۆناغەدا ھێرشەکانی لە دژی ئۆکراینا بوەستێنێت" و رایگەیاند: "بۆ رێگرتن لە کارەساتی مرۆیی دەبێت بەردەوامی بە دیالۆگ بدرێت و رێگا لە دۆخی خراپتر بگیرێت".
سهركۆماری فهڕهنسا راشیگەیاندووە: "له گفتوگۆدا بوون بۆ پاراستنی گەلەکان، بەدەستھێنانی ھەنگاوی گرنگ بۆ رێگرتن لە کارەساتی مرۆیی و راگرتنی ئەم شەڕە، مانای پابەندبوونمە بەو بەڵێنەی کە بە سەرۆک (ی ئۆکراینا)، (ڤلادیمیر) زێلێنسکی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی داومە".