هەواڵی کوردستان ئێستا

سبەینێ‌ كۆنگرەی دووەمی ئاو لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

سبەینێ‌ كۆنگرەی دووەمی ئاو لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
سبەینێ‌ كۆنگرەی دووەمی ئاو لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

2022-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بڕیارە سبەینێ‌ لەشاری بەغدا كۆنگرەی دووەمی ئاو بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نێودەوڵەتی و هەرێمی و وڵاتانی دراوسێی عێراق بەڕێوەبچێت.

كۆنگرەی دووەمی ئاو لەشاری بەغدا لەژێرچاودێری (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

لە كۆنگرەكەدا باس لە گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا دەكرێت كە كاریگەری هەبووە لەسەر دابەزینی ئاستی ئاو، بەتایبەتی لە عێراق.

هەروەها باس لەوەدەكرێت كە كەش و هەوای جیهان بە گشتی لە ژێر هەڕەشەدایەو پلەكانی گەرما بەرز بوونەتەوەو دەرماتەكانی ئاو كەمبوونەتەوە.

دوێنێ‌ توركیا ئاشكرای كردبوو، كە ئەوان ئامادەن هەماهەنگی لەگەڵ عێراق بكەن تاكو ئەو قەیرانە تێپەڕێنن و ئاوی زیاتر بەربدەنەوە.