هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌توندی وه‌ڵامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌توندی وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه كه رۆژی پێنجشه‌ممه له‌میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا داوای كرد كه دادگای فیدراڵی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌وپێیه‌ی دادگایه‌كی ناده‌ستوورییه.
سائیر موخیفی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دادگای فیدراڵی به‌و بڕیاره‌ی كه دژی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكردووه كۆتایی بهگهندهڵیی لایه‌نی كوردیی هێناوه و مه‌سرور بارزانیشی له‌و په‌ناگه ئارامه ده‌رهێناوه كه پێشتر تێیدابوو.
موخیف له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ پێگه‌ی "مه‌علوومه" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه مه‌سرور بارزانی به‌و لێدوانه‌ی دژ به دادگای فیدراڵی داویه‌تی و هێرشیكردۆته‌سه‌ر، خۆی تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره كردووه و سه‌ری له‌خۆی شێواندووه.
باسی له‌وه‌شكردووه كه دادگای فیدراڵیی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و هێرشانه بداته‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرێته سه‌ری، وتویشیه‌تی: مه‌سروور بارزانی ئیتر له‌و جێگا ئارامه‌ی پێشوو نابێت، بۆیه شپرزه بووه.
رۆژی پێنجشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌نایاسایی ناساندنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكرد، رایگه‌یاند كه دادگای فیدراڵیی خۆی دادگایه‌كی ناده‌ستوورییه، ئیتر چۆن بڕیار له بابه‌تێكی ده‌ستووریی ده‌دات.