سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو: دوای ٣١ ساڵ له ڕاپەڕین، ستەم و ناعەدالەتی له ھەرێم گەیشتوە بە خراپترین دۆخ
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند:دوای ٣١ساڵ لەو ڕاپەڕینە جەماوەریە و ھاتنەکایەی ئەزمونی حوکمڕانی کوردی، بەداخەوە ستەم و ناعەدالەتی و گەندەڵی و نەبونی شەفافیەت لەلایەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمەوە گەیشتوە بە خراپترین دۆخ.
د.هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی بەھاری/١٩٩١لە ھەلومەرجێکی بابەتی گونجاو‌دا ڕویدا کە لە دەرەنجامی داگیرکردنی کوەیت لەلایەن ڕژێمەوە ھاتەکایەوە ، دوای ئەوەی زوڵم و سیاسەتی دوژمنکارانەی ڕژێمی بەعس دژ بە گەلەکەمان گەیشتبوە چڵەپۆپە.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ووتیشی: ئێستا دوای ٣١ساڵ لەو ڕاپەڕینە جەماوەریە و ھاتنەکایەی ئەزمونی حوکمڕانی کوردی، بەداخەوە ستەم و ناعەدالەتی و گەندەڵی و نەبونی شەفافیەت لەلایەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمەوە گەیشتوە بە خراپترین دۆخ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: وێڕای ململانێی قیزەونی نێوانیان لەسەر حسابی بەرژەوەندیە باڵاکانی ھەرێم، بۆیە ئەمڕۆ لەگەڵ ھەبوونی تەحەدیاتە دەرەکیەکان و بێ ئومێدبوونی جەماوەر لە چاکسازی و لە دۆخێکی ئاوا ناھەمواردا کە ڕوبەڕوی گەلەکەمان بۆتەوە ،ئەستەمە جەماوەری کوردستان بتوانێت ساڵیادی ڕاپەڕین بکاتەوە.