قوباد تاڵەبانی موژدەی دروستکردنی "ئیمۆجی کوردستان" بە خەڵک دەدات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێم رایگهیاند:ئەمرۆ رێکخراوی ISO ھەرێمی کوردستانی لەناو سیستەمی خۆی وەک ھەرێمێک ناساند، رێگەخۆشکهره بۆ دروستکردنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان.
قوباد تاڵەبانی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە لاپەرەی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی: چەند ساڵێک لەمەوپێش لە گفتوگۆیەکمدا لە تویتەر، بەڵێنمدا کار بکەم بۆ دروستکردنی ئیمۆجی کوردستان، بە خۆشحاڵیەوە ئەمرۆ رێکخراوی ISO ھەرێمی کوردستانی لەناو سیستەمی خۆی بە کۆدی (IQ-KR) وەک ھەرێمێک ناساند.
ئاماژهی بهوهشكرد:ئەم ناساندنە؛ جگە لە رێگەخۆشکردن بۆ دروستکردنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان، کۆمەڵێک ھەل بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی بە دیجیتاڵکردنی حکومەت دەرەخسێنێت و لە نێویاندا بەبازاڕکردنی ئەلکترۆنی و خزمەتگوزارییەکانی بانک و پۆستە.
باسی لهوهشكرد:لێرەوە دەمەوێت سوپاسی وەزارەتەکانی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵ بکەم کە ھەماھەنگ و ھاوکارمان بوون.