ژمارەیەك پەرلەمانتار گوشاری توند دهخهنه سهر سهرۆكایهتی پهڕلهمان
دیجیتاڵ میدی سپێده
ئهمڕۆ ههینی 4 - 3 - 2022 ژمارهیهك پهڕلهمانتاری فراكسیۆنه جیاوازهكان له ڕاگهیهندراوێكدا ههڕهشهی گووشاری تووند بۆ سهر سهرۆكایهتی پهڕلهمان دهكهن ئهگههاتوو له بهرنامهی كاری دانیشتنی داهاتوو باس له پرسی دواكهوتنی مووچە و خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان نهكرێت
دهقی راگەیاندراوی (21) پەرلەمانتاری كوردستان:
ئێمەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، داوادەكەین:
1- حكومەتی هەرێم پەلەبكات لە ناردنی شاندێكی باڵا بۆ بەغداد بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد، بەتایبەتی دوای ئەو دۆخەی بەهۆی بڕیارەكەی دادگای فپدراڵییەوە دروستبوە و هەرێم روبەروی قۆناغێكی دیكەی قەیرانی ئابوریی و سیاسیی بوەتەوە.
2- چیتر خەڵكی كوردستان باجی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و ناشەفافییەتی داهات و كێشەی نەگەڕاندنەوەی داهاتەكان بۆ خەزێنەی گشتیی نەدەن و حكومەتی هەرێم پەلەبكات لە دابەشكردنی موچە و لەماوەیەكی دیاریكراودا تەواوی موچەی موچەخۆران بدات.
3- چەند جارێك لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان-ەوە داواكراوە داننیشتنی پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم بكرێت، بەڵام بەهۆكاری جیا جیا ئەنجامنەدراون، یان ئەنجامیان نەبوە، بۆیە داوادەكەین لە چەند رۆژی داهاتودا شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بێتە پەرلەمان و داهاتەكانی كوردستان و كێشەكانی بەردەم كۆكردنەوەی داهاتەكان و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ پەرلەمانتاران و خەڵكی كوردستان رونبكەنەوە و چیتر نەوت و سیاسەتی نەوتیی هەرێم و ناكۆكییەكان لەگەڵ بەغداد، نەبنە هۆی نەهامەتیی و دروستكردنی قەیران بۆ خەڵكی كوردستان، بەپێچەوانەوە لە هەر دانیشتنێكی داهاتوی پەرلەمان دا، فشار دروستدەكەین ئەگەر ئەولەویەتی بەرنامەی كارەكەی موچە و ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان نەبێت.
ئیمزاكان:
1- مەم بورهان قانع.
2- عەلی حەمەساڵح.
3- لوقمان وەردی.
4- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
5- شیرین یونس.
6- یاسین خدر تەها.
7- دیاری ئەنوەر.
8- دابان محەمەد.
9- سەركۆ ئازاد گەڵاڵی.
10- شیرین ئەمین.
11- ئاشنا عەبدوڵلا.
12- جەلال محەمەد ئەمین.
13- شەمۆل ئاشتی سابیر.
14- سیروان بابان.
15- گۆران عومەر عەلی.
16- روپاك ئەحمەد.
17- شنۆ ئەشقی سورچی.
18- مەلا ناصر.
19- بەدریە ئیسماعیل.
20- هاوڕێ مەلاستار.
21- هێرش فەقێ حەسەن.