هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم بڕیار له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ ده‌دات

ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم بڕیار له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ ده‌دات
ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم بڕیار له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ ده‌دات

2022-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ى ئازار، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابوورى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌بێ 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا ئه‌نجامده‌دات و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پێشنیارێك تاوتوێده‌كرێن. به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ، ساسان عه‌ونى، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وەبەرهێنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت”. كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دۆزینه‌وه‌ى جێگره‌وه‌ و ستراتیژه‌یه‌تێكى نوێ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌پێى داهاتى به‌رده‌ستى هه‌رێم و به‌بێ پاره‌ى 200 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێم. به‌پێى زانیارییه‌كانى […]

The post ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم بڕیار له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ ده‌دات appeared first on SNN.