بزووتنەوەی گۆڕان: ئامانجەكانی ڕاپەڕین نەھاتوونەدی
خەڵك- بزووتنەوەی گۆڕان لە یادی 31 ساڵی ڕاپەڕینی گەلی كوردستاندا ڕایدەگەیەنێت، دوای زیاتر لە سێ دەیە لە حكومڕانی، ئامانجەكانی راپەڕین نەھاتونەدی و حوكمڕانیەكی ناتەندروست بە قەیرانی فرە ڕەهەند بووەتە دیفاكتۆ. بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، سیاسەتی ھەڵە و نەبوونی ستراتیژێكی نیشتیمانی و بێباكی لە خواستی ھاونیشتیمانیان بۆ دامەزراندنی ھەرێمێكی دیموكرات و دادپەروەر، كوردستانی خستووەتە بەردەم ھەڕەشە و مەترسی گەورە. دەشڵێت: ” خەڵكی كوردستان دژ بە ستەمكاری راپەڕینی كرد، كەچی ستەمی سیاسی و ئابوری بەردەوامە”. دەقی ڕاگەیەنراوەكە: ئەمڕۆ لە ساتەوەختێكی پڕ ئاڵنگاری و كێشمەكێشمی سیاسیی و خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان؛ (٣١) ساڵ بەسەر یادی راپەڕینی خەڵكی كوردستان تێدەپەڕیت. […]
The post بزووتنەوەی گۆڕان: ئامانجەكانی ڕاپەڕین نەھاتوونەدی appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.