هەواڵی کوردستان ئێستا

پێشمەرگە کێوماڵی چەند گوندێکی سنووری گەرمیانی کرد

پێشمەرگە کێوماڵی چەند گوندێکی سنووری گەرمیانی کرد
پێشمەرگە کێوماڵی چەند گوندێکی سنووری گەرمیانی کرد

2022-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئۆپەراسۆنێکی کێوماڵکردن لە ناوچەکانی بۆشایی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا.

لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاوکراوەتەوە ئەوە خراوەتەڕوو کە لە سنووری میحوەری ۱ی گەرمەسێر فەوجی۲ی لیوای۳ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، دەستی کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی سنووری بۆشایی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە گوندەکانی دەکەی سەرچەم و کانی ماسی کە دەکەونە سەر زێی سیروان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەم ناوچەیە لەو شوێنانەن، کە داعش وەک بۆشایی ئەمنی سوودی لێ وەرگرتوون بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەریی و چه‌كداری و لێسەندنی سەرانە لە خەڵکی گوندەکان.

ئەوەش هاتووە کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ناوچەکە بەتەواوی کێوماڵ کرا.