هەواڵی کوردستان ئێستا

پرسی دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە

پرسی دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە
پرسی دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە

2022-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات کە لە میانیدا دەنگ لەسەر دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار دەدرێت.

فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمڕۆ دانیشتنی ئاسایی ژمارە سێی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی یەکەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکەدا ئەنجام دەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە یەکەم کارنامەی دانیشتنەکەدا، دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار دەخرێتە دەنگدانەوە.

هەروەها باسی لەوەش کردووە کە لە دووەم خاڵی کارنامەی دانیشتنەکەدا، لیژنە ھەمیشییەکانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران پێکدەھێنرێت.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دانیشتنەکە لە کاتژمێر ١١ی بەیانی ئەنجام دەدرێت.