“ساڵانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە یەك ملیۆن تۆن گەنم هەیە”
SNN – عەلی حەمەسەعید راوێژكارێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بە تێكڕایی نزیكەی 800 هەزار تۆن گەنم بەرهەمدەهێندرێت، دهشڵێت: “بەردەوامی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا كاریگەری هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی گەنم و ئارد لە بازاڕەكانی جیهاندا”. فەتحی محەمەد، راوێژكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئهمڕۆ شهممه 5ى ئازار بە SNNی راگەیاند، “بەردەوامی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا كاریگەری هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی گەنم و ئارد لە بازاڕەكانی جیهان بەو پێیەی كە ئۆكرانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ساڵانە رێژەیەكی زۆر لە پێداویستی گەنمی وڵاتانی دیكە دابیندەكات و عێراق و هەرێمی كوردستانیش بۆ پڕكردنەوەی […]
The post “ساڵانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە یەك ملیۆن تۆن گەنم هەیە” appeared first on SNN.