هەواڵی کوردستان ئێستا

فراكسیۆنی یەكگرتوو پشتگیری لە داواكاری مامۆستایان و كارمەندان دەكات

فراكسیۆنی یەكگرتوو پشتگیری لە داواكاری مامۆستایان و كارمەندان دەكات
فراكسیۆنی یەكگرتوو پشتگیری لە داواكاری مامۆستایان و كارمەندان دەكات

2022-03-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەمڕۆ یەك شەممە بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان لە بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردو فراكسیۆنی یەكگرتووش لە پەرلەمانی كوردستان پشتگیری لە داواكاری مامۆستایان و كارمەندان دەكات.

سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بە سپێده‌ی ڕاگەیاند: وەك پێشوتریش چەندین جار جەختمان لێكردوه‌تەوە، ئێستاش جارێكی دیكە ڕایدەگەیەنین كە داهاتی فرۆشی نەوت و ناوخۆی هەرێمی كوردستان كۆبكرێتەوە و بەتاڵان نەبرێت، بەشی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات و كێشەی دابەشكردنی مووچە و دواكەوتنی بوونی نابێـت.

هەروەها ووتیشی: بەڵام بەداخەوە، لە هەرێمی كوردستان داهاتی فرۆشی نەوت و داهاتی ناوخۆ ناڕونەو جگە لە چەند كەسێكی حزبی، كەسی دیكە نازانێت داهات چەندەو چۆن خەرج دەكرێت و ئێستاش مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا مووچە وەرناگرن كە بڕیاربوو هەموو 25 مانگێك دابەشكردنی مووچە دەست پێبكات و لەماوەی پێنج ڕۆژدا مووچەی هەموو وەزارەتەكان دابەش بكرێت.

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ووتیشی: پێویستە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كە نوێنەرایەتی هاوڵاتیانی هەرێم دەكەن لەسەر بێباكی بەرپرسانی هەرێم و كەڵەكەبونی قەیرانەكان و نادادپەروەریی و گەندەڵیەكان بێنەدەنگ و بانگهێشتی بەرپرسانی كابینەی نۆیەمی حكومەت بكرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت و ئەگەر پێویستی كرد متمانەیان لێوەربگیرێتەوە.

جێگەی باسە، ئەمڕۆ یەك شەممە لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندان و بایكۆتی مووچەخۆران بەگشتی و بەڕێوەبەرایەتیەكانی پەروەردە بەتایبەت دەستیپێكردو مووچەخۆران داوایی دابەشكردنی مووچەی تەواو لە 30 ڕۆژجارێك لە حكومەتی هەرێم دەكەن.