هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە 24 کاتژمێردا، سێ جار لەگەڵ زێلێنسکی قسەی کردووە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە 24 کاتژمێردا، سێ جار لەگەڵ زێلێنسکی قسەی کردووە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە 24 کاتژمێردا، سێ جار لەگەڵ زێلێنسکی قسەی کردووە

2022-03-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بەمەبەستی کارەکانی نێوەندگیری لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نەفتالی بینیت، دوێنێ بە سەردانێکی لەناکاو سەردانی مۆسکۆ و بەرلینی کرد.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نەفتالی بینیت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بۆ سێیەمجار پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی وەزیرانی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە، نەفتالی بینیت ئەمڕۆ کاتەکانی بەیانی زوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ زێلێنسکی ئەنجامداوە.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە سێیەمین پەیوەندی بووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بینیت لەگەڵ زێلێنسکی ئەنجامیداوە.

 

- دیپلۆماسیی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئۆکراینا

بەمەبەستی کارەکانی نێوەندگیری لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بینیت، دوێنێ بە سەردانێکی لەناکاو سەردانی مۆسکۆ و بەرلینی کرد.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین، بینیت پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا زێلێنسکی ئەنجامدا.

دواتر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بینیت، سەردانی بەرلین-ی کرد و لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا شوڵز کۆبووەوە و، کە کۆبوونەوەکەیان یەک کاتژمێر و نیوی خایاند.

سەرچاوەیەکی سیاسیی ئیسرائیلی، باسی لەوە کرد کە، بینیت لەگەڵ ئەمریکا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە هەماهەنگییدایە و، دیالۆگی لەگەڵ ئۆکراینادا درێژەی هەیە.