هەواڵی کوردستان ئێستا

نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارە و قوربانیانی مەدەنی شەڕ لە ئۆکرانیا رادەگەینێت

نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارە و قوربانیانی مەدەنی شەڕ لە ئۆکرانیا رادەگەینێت
نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارە و قوربانیانی مەدەنی شەڕ لە ئۆکرانیا رادەگەینێت

2022-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات تائێستا زیاتر لە هەزار مەدەنی لە ئۆکرانیا بە هۆی شەڕەوە کوژراون و برینداربوون و سەدان هەزار کەسیش ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە. کۆمیسیاریای باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: لە ئەنجامی شەڕ لە ئۆکرانیا تائێستا 364 کەسی مەدەنی کوژراون و 759 کەس دیکەش برینداربوون. راشیگەیاندوە: ژمارەی راستەقینەی قوربانیانی مەدەنی شەڕ لە ئۆکرانیا زۆر لەوە زیاترە، بەڵام تائێستا قوربانی بوونی ئەو ژمارەیان پشتڕاست کردوەتەوە. هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا یەک ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی ئۆکرانی ناچار بوون بە هۆی شەڕەوە وڵاتەکەیان جێبهێڵن، کە نزیکەی یەک ملیۆن کەسیان روویان کردوەتە پۆڵەندا.

The post نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارە و قوربانیانی مەدەنی شەڕ لە ئۆکرانیا رادەگەینێت appeared first on SNN.