هەواڵی کوردستان ئێستا

بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە گەرمیان دەستی پێکرد

بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە گەرمیان دەستی پێکرد
بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە گەرمیان دەستی پێکرد

2022-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەمڕۆ دووشەممە لە گەرمیان بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیپێكردو هۆشداری توند دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەنین بچنەوە سەركارەكانیان.

پەیامنێری سپێده‌ لە گەرمیانەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەی تەواوەتی لە 30 ڕۆژ جارێك لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە گەرمیان دەستیان بە بایكۆت و خۆپیشاندان كردو خۆپیشاندەران هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێم.

جێگەی باسە، لەدوێنێ یەك شەممەوە بایكۆت و خۆپیشاندانی بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەی گرتۆتەوەو مووچەخۆران داوایی خەرجكردنی مووچە لە 30 ڕۆژجارێك دەكەن.