هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا تاوتوێی راگرتنی ھاوردەکردنی نەوتی رووسیا دەکەن

ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا تاوتوێی راگرتنی ھاوردەکردنی نەوتی رووسیا دەکەن
ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا تاوتوێی راگرتنی ھاوردەکردنی نەوتی رووسیا دەکەن

2022-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن رایگەیاند لەگەڵ ھاوپەیمانە ئەورووپییەکاندا تاوتوێی راگرتنی ھاوردەکردنی نەوتی رووسیایان کردووە.

بڵینکن، لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "Meet the Press"ی کەناڵی ئێن بی سی-ی ئەمریکی، ئاماژەی بەوە کرد کە لەو رۆژانەی کە نرخی وزەی تێدا بەرزبووەتەوە تاوتوێی قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی نەوتی رووسیایان کردووە.

بڵینکن، گوتی: " لەگەڵ ھاوبەشە ئەورووپییەکانمان بەشێوەیەکی چالاک تاوتوێی قەدەغەکردنی فرۆشتنی نەوتی رووسیا بۆ وڵاتەکانمان دەکەین. بەڵام، لە ھەمان کاتدا تاوتوێی پرسی بەردەوامبوونی خستنەڕووی جیھانیی نەوت بە شێوەیەکی سەقامگیر دەکەین".

لە دوای دەستپێکردنی شەڕی رووسیا-ئۆکراینا، نرخی نەوت بۆ سەرووی ١٠٠ دۆلار بەرزبوویەوە.

بەپێی راپۆرتێکی پەیمانگای ئۆکسفۆرد بۆ لێکۆلینەوەی وزە، لە دوای سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بۆ سەر رووسیا و لە ئەگەری راوەستانی ھەناردەکردنی نەوتی رووسیا بەشێوەیەکی تەواوەتی ئەوە ئەگەری ھەیە نرخی یەک بەرمیل خاوی برینت بۆ ١٣٠ دۆلار بەرزببێتەوە.