چاودێری بازرگانی سلێمانی دڵنیای دەداتە هاووڵاتیان كۆگان پڕن لە خۆراك
SNN-عەلی حەمە سەعید ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی گرانبوونی هەندێک ماددەی خۆراکی و نەمانی لە بازاڕەکاندا بڵاوبووەتەوە و ئەوەش خواستی لەناو بازاڕەکاندا زيادکردووە، چاودێری بازرگانی سلێمانيش ئەو دەنگۆيانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت “کۆگاکان پڕن لە خۆراک”. سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دڵنیا دەكەینەوە كە لە كۆگاكانی هەڵگرتنی خۆراك لە جۆرەكانی زەیت و ڕۆن و برنج و شەكر و چا و پێداویستیەكانی دیكە بڕی پێویست لەو كۆگایانەدا بوونیان هەیە و هیچ مەترسییەك لەسەر كەمبوونەوەی خۆراك نییە. ئاماژەی بەوەشكرد: دوای بەدواداچونی لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ كۆگاكانی هەڵگرتنی خۆراك لەوە دڵنیابووينەوە كە لە […]
The post چاودێری بازرگانی سلێمانی دڵنیای دەداتە هاووڵاتیان كۆگان پڕن لە خۆراك appeared first on SNN.