هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە شاندێكی بزوتنەوەی داد و چاكخوازی عێراق دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە شاندێكی بزوتنەوەی داد و چاكخوازی عێراق دەكات
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە شاندێكی بزوتنەوەی داد و چاكخوازی عێراق دەكات

2022-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری 7/3/2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری د. سەلاحەدین بابەكر كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازی لە شاندێكی بزوتنەوەی داد و چاكخوازی عێراق كرد بەسەرۆكایەتی بەرێز ( ئەحمەد شەمەری ) و شاندێكی یاوەری .

لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و پێشهاتەكانی پێكهێنانی دەزگا سەرەكیەكانی وڵات و ئاستەنگەكان بیروڕا ئاڵوگۆر كرا، هەردوولا خوازیاربوون كە ناكۆكیەكان نەگەنە ئاستی پەكخستنی پرۆسەی حوكمڕانی وڵات و دەستور سەروەر بێ و هێزە سیاسیەكان ناهەمواری و هەستیاری بارودۆخی جیهانی و ناوچەكە لەبەرچاو بگرن و هاوكاری چارەسەر بن .