هەواڵی کوردستان ئێستا

سێ ڕوداوی هاتووچۆ له‌ گه‌رمیان هەشت قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌

سێ ڕوداوی هاتووچۆ له‌ گه‌رمیان هەشت قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌
سێ ڕوداوی هاتووچۆ له‌ گه‌رمیان هەشت قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌

2022-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

هاتوچۆى گەرمیان رایگه‌یاند: بەهۆی سێ ڕوداوی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەسنوری ئیدارەی گەرمیان هەشت کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان ئه‌مڕۆ 7ی ئاداری 2022 رایگه‌یاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگای نێوان ڕزگاری -کفری نزیک (گوندی وەلی هێر ) ڕوداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا کرۆلا و هۆندای تۆکسۆن) ڕویدا و دوو کەس بریندار بوون .

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (جێب و نیسان ناڤارا) پێکیانداد و چوار کەس بریندار بون، ڕوداوەکە لەنزیک نەخۆشخانەی قەڵا ڕویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری جێب دوو ئافرەت و منداڵێک تێیدا برینداربون و ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا شۆفێرەکەی بەسوکی برینداربو.

هاوکات ڕوداوێکی تری پێکداندان لە نێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆری( توێتا هایلۆکس و کیا فۆرتی )لە فلکەی پەنجا ماڵاکەی قەزای کەلار ڕویداوە، ڕوداوەکە بەهۆی لێدانی ئیشارەت بوە، بەهۆیەوە شۆفێری کیاکە و سەرنشینێکی توێتاکە برینداربو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە.