هەواڵی کوردستان ئێستا

بەڕێوبەری فەرمانگەی یاسایی لە ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق: بۆ دامەزراندن پێویستە دوو مەرج هەبن

بەڕێوبەری فەرمانگەی یاسایی لە ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق: بۆ دامەزراندن پێویستە دوو مەرج هەبن
بەڕێوبەری فەرمانگەی یاسایی لە ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق: بۆ دامەزراندن پێویستە دوو مەرج هەبن

2022-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند:"بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران پێویسته‌ دوو مه‌رج هه‌بن ئه‌وانیش ده‌ستنیشان كردنی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌تی داواكراون دابمه‌زرێن".

"سه‌لمان غه‌زبان حه‌سه‌ن" وتی"مه‌رجی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تی دارایی بتوانێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ته‌رخانبكات كه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌.

به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ نوسراوی فه‌رمی ئاشكرای بكات ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی داده‌مه‌زرێن ته‌رخانده‌كات.

"سه‌لمان غه‌زبان حه‌سه‌ن" ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌وان دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانیان رانه‌گرتووه‌، به‌ڵكو ته‌نها چاوه‌ڕێن ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی پێویسته‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆی ته‌رخان بكرێت".

ئاشكراشیكرد: "نوێكردنه‌وه‌ی نمره‌ و پله‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ نه‌ك ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی راژه‌بێت".