هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ عێراق پڕۆژه‌ یاسایه‌كى نوێ پێشنیازكراوه‌ بۆ زیادكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى كرێكاران

له‌ عێراق پڕۆژه‌ یاسایه‌كى نوێ پێشنیازكراوه‌ بۆ زیادكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى كرێكاران
له‌ عێراق پڕۆژه‌ یاسایه‌كى نوێ پێشنیازكراوه‌ بۆ زیادكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى كرێكاران

2022-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران له‌ وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق رایگه‌یاند: كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی كرێكاران 250 هه‌زار دیناره‌ و ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی راژه‌ی خزمه‌تكردنیانه‌، به‌ڵام پڕۆژه‌ یاسایه‌كی نوێ پێشنیازكراوه‌ میكانیزمی موچه‌ی خانه‌نشینیان بۆ 450 هه‌زار دینار به‌رز بكرێته‌وه‌.

"خلود جابرى" وتى: "پڕۆژه‌ یاساكه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى عێراق به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕێن په‌سه‌ند بكرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران له‌ وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، یاساكه‌ تایبه‌ت نییه‌ به‌ موچه‌ی كرێكارانی خانه‌نشینه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ك كرێكار تۆماركراون له‌ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه‌.

"خلود جابرى"، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵاتی تۆمارنه‌كراون له‌ كاتی روودانی هه‌ر رووداوێك بۆیان، خۆیان و خێزانه‌كانیان بێبه‌شده‌بن له‌و مافانه‌ی یاسا بۆی دیاری كردوون.