هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مریكا ره‌شنووسی یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ رووسیاوه‌ ئاماده‌ ده‌كات

ئه‌مریكا ره‌شنووسی یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ رووسیاوه‌ ئاماده‌ ده‌كات
ئه‌مریكا ره‌شنووسی یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ رووسیاوه‌ ئاماده‌ ده‌كات

2022-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرایناوه‌ له‌سه‌ر ره‌شنووسی یاسایه‌ك كه‌ گه‌مارۆ له‌ بواری نه‌وت و وزه‌ دژی رووسیا له‌ خۆ بگرێت، كارده‌كات.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پێلۆسی له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ناردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كار له‌سه‌ر ره‌شنووسی یاسایه‌كی نوێ له‌ دژی رووسیا ده‌كه‌ن.

له‌ نامه‌كه‌یدا پێلۆسی رایگه‌یاندووه‌:

"ره‌شنووسه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌؛ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و وزه‌ی رووسی بۆ ئه‌مریكا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌ ئاساییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا و بێلاڕووس، و هاویشتنی هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستڕاگه‌یشتنی رووسیا به‌ رێكخراوی بازرگانی جیهانیی له‌ خۆده‌گرێت".

پێلۆسی جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌نگاو بۆ زیادكردنی باجی گومرگ له‌ دژی رووسیا ده‌هاوێژن و خوازیارن ئه‌و هاوكارییه‌ داراییه‌ په‌سه‌ند بكرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی ١٠ ملیار دۆلاره‌ و كۆشكی سپی به‌مه‌به‌ستی هاوكارییكردنی ئۆكراینا داوای له‌ كۆنگرێس كردووه‌.