هەواڵی کوردستان ئێستا

یه‌كگرتووى خوشكان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنان به‌یاننامەیەك بڵاودەكاتەوە

یه‌كگرتووى خوشكان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنان به‌یاننامەیەك بڵاودەكاتەوە
یه‌كگرتووى خوشكان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنان به‌یاننامەیەك بڵاودەكاتەوە

2022-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

یه‌كگرتووى خوشكان رایدەگەیەنێت: ڕۆژى (8)ى مارس وه‌ك هێمایه‌ك بۆ خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌دیهێنانى مافه‌كان و ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى جیاكارى و چه‌وساندنه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌گه‌زى دیاریكرا، بۆیه‌ باشترین كار بۆ زیندو ڕاگرتنى ئه‌م یاده‌ بوونى خه‌باتێكى سه‌رتاسه‌ریه‌ بۆ هێنانه‌دى ژیانێكى پڕ ئاشتى و مرۆڤ دۆستى دوور له‌ هه‌موو جیاكاریه‌كى ڕه‌گه‌زى.

دەقی بەیانامەكە:

به‌یاننامه‌ى یه‌كگرتووى خوشكانى ئیسلامى كوردستان
به‌بۆنه‌ى (8)ى مارس
جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستى كوردستان
خوشكان و ئافره‌تان
ڕۆژى (8)ى مارس وه‌ك هێمایه‌ك بۆ خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌دیهێنانى مافه‌كان و ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى جیاكارى و چه‌وساندنه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌گه‌زى دیاریكرا.
بۆیه‌ باشترین كار بۆ زیندو ڕاگرتنى ئه‌م یاده‌ بوونى خه‌باتێكى سه‌رتاسه‌ریه‌ بۆ هێنانه‌دى ژیانێكى پڕ ئاشتى و مرۆڤ دۆستى دوور له‌ هه‌موو جیاكاریه‌كى ڕه‌گه‌زى.
-گرنگه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا هه‌موان پێكه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌كى چڕو ئامانجدارمان هه‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ى شكۆى ڕاسته‌قینه‌ بۆ پێگه‌ى مرۆڤ بوونى ئافره‌ت به‌ تایبه‌ت و مرۆڤایه‌تى به‌گشتى.
-هه‌مووان به‌ گیانى به‌رپرسانه‌ هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشى نائارامى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئابورى ئه‌م هه‌رێمه‌مان بكه‌ین و به‌یه‌ك ده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست به‌ ده‌سه‌ڵاتى بێ باك بگه‌یه‌نین له‌سه‌ر ئه‌م كێشانه‌:-
-ڕۆژانه‌ كوشتنى و سوتاندنى ئافره‌تان.
-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌زاران خێزان و تێك چوونى بارى ده‌رونى مناڵان.
-ئالوده‌ بوونى گه‌نجانمان به‌ ماده‌ى هۆشبه‌رو ووڕكردنیان له‌ به‌رده‌م میدیایه‌كى بێ سانسۆر.
-كۆچى به‌ لێشاوى گه‌نجانمان و له‌ده‌ست دانى سه‌رمایه‌ یه‌كى گه‌وره‌ى مرۆیى.
-زۆر بوونى یانه‌ شه‌وانیه‌كان و به‌كاڵاكردنى ژنان.
-هێنانى چه‌ندین بیرى نامۆ به‌ كۆمه‌ڵگه‌و له‌ ناوبردنى هه‌موو به‌ها جوانه‌كان.
-داڕمانى ژێرخانى ئابورى تاك.
-ئه‌مانه‌و چه‌ندین كێشه‌ى تر له‌ ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م.
-(8)ى مارس پێویستى به‌ به‌شدارى مه‌یدانى و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كێشانمه‌ى ئاماژه‌مان پێ دان , نه‌ك سازدانى كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌ى سالانه‌ له‌سه‌ر ئاستى باڵاو ده‌سته‌ بژێر و به‌ڕێ كردنى هه‌موو خه‌مه‌كان له‌چه‌ند ووتارێكى دووباره‌و بێ كردار.

-له‌ كۆتایدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ ڕه‌وشى نائارامى ئه‌م هه‌رێمه‌ پێویستى به‌ هاناوه‌هاتنى خێراو به‌رپرسانه‌یه‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵات و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین به‌هه‌ند سه‌یرى ئه‌م ڕه‌وشه‌بكات و هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى كردارى بنێت.

-ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كگرتووى خوشكان په‌یمان به‌ هاوڵاتیان و ئافره‌تان به‌ تایبه‌ت ده‌ده‌ین , به‌رده‌وام بین له‌ خه‌باتى دڵسۆزانه‌ , بۆ پاراستنى شكۆى مرۆڤایه‌تى و به‌هه‌موو توانایه‌كمان تێده‌كۆشین بۆ گه‌شه‌دان به‌ به‌هاو كلتوره‌ جوانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و گێڕانه‌وه‌ى ڕۆڵى مرۆیى و ڕاسته‌ قینه‌ بۆ ژنان و به‌ هێز كردنى گیانى پێكه‌وه‌یى و ته‌واو كارى نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ لێهاتن و تواناكانى هه‌مووان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى خۆش گوزه‌ران و مرۆڤ دۆست بنیاد بنێین , به‌ ئه‌ركى مێژووى خۆمان هه‌ستین به‌رامبه‌ر گه‌ل و نه‌وه‌ى داهاتوومان.
به‌رزو شكۆداربێت گشت خه‌باتێكى مه‌ده‌نى بۆ هێنانه‌دى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئارام و مرۆڤ دۆست
یه‌كگرتووى خوشكانى ئیسلامى كوردستان

8/3/2022