هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق

ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق
ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق

2022-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەمڕۆ سێشەممە هەشتی ئاداری ٢٠٢٢، دوایین وادەیە بۆ ئەوەی ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرکۆمار لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار بکرێت.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی سێی ئەم مانگە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرکۆمار پەسەند کرد.

دوای پەسەندکردنی بڕیارەکەیش، رۆژی شەشی ئەم مانگە تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرکۆمار لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دەستی پێ کرد و ئەمڕۆیش دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی پۆستی سەرکۆمار.

پەسەندکردنی بڕیارەکەیش دوای ئەوە ھات کە رۆژی یەکی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بۆ جاری دووەم لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە رەت کردەوە، ھەروەھا دادگا بڕیاری ئەوەی دا کە دەتواندرێت دووبارە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بکرێتەوە، بەڵام بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران نەک سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن.

چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای تەواوکردنی پرۆسەی تۆماری ناوی بەربژێران، ناوەکانیان بۆ رای گشتی رابگەیەنێت.