هەواڵی کوردستان ئێستا

بانکی جیهانیی رەزامەندی نیشان دا لەسەر پێدانی قەرز و بەخشین بە ئۆکرانیا بە بڕی ٧٢٣ ملیۆن دۆلار

بانکی جیهانیی رەزامەندی نیشان دا لەسەر پێدانی قەرز و بەخشین بە ئۆکرانیا بە بڕی ٧٢٣ ملیۆن دۆلار
بانکی جیهانیی رەزامەندی نیشان دا لەسەر پێدانی قەرز و بەخشین بە ئۆکرانیا بە بڕی ٧٢٣ ملیۆن دۆلار

2022-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بانکی جیهانیی رایگەیاند کە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پاکێچی قەرز و بەخشین بەبڕی ٧٢٣ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بانکەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئەو پاکێچەی لەلایەن ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرانی جێبەجێکارەوە پەسەند کراوە پێکهاتووە لە قەرزێکی زیادە بە بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار لەگەڵ گەرەنتی بەبڕی ١٣٩ ملیۆن دۆلار لەلایەن هۆڵەندا و سویدەوە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە پاکێچەکەدا، بڕی ١٣٤ ملیۆن دۆلار بەخشینی بەریتانیا، دانمارک، لاتڤیا، لیتوانیا و ئایسلاند و ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ژاپۆن هەیە.

لە راگەیەندراوی بانکەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە تێکڕای ئەو پشتیوانییە داراییەی بۆ ئۆکراینا تەرخان کراوە گەیشتووەتە ٧٢٣ ملیۆن دۆلار.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو پشتیوانییە هاوکار دەبێت لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە هەستیارەکانی حکوومەتی ئۆکراینادا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە گرووپی بانکە جیهانییەکە لە مانگەکانی داهاتوودا پاکێچێکی دیکەی پشتیوانی بەبڕی سێ ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا و پشتیوانی زیادە بۆ ئەو وڵاتانەی پەنابەرانی ئۆکراینی لە خۆدەگرن ئامادە دەکات.

سەرۆکی بانکی جیهانیی، دەیڤد مالپاس کە لە راگەیەندراوەکەدا گوتەکانی خراونەتەڕوو، ئاماژە بەوە دەکات گرووپی بانکی جیهانیی هەنگاوی خێرای گرتووەتەبەر بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکراینا و گەلەکەی بەرامبەر ئەو توندوتیژیەی داگیرکاری رووسیا دروستی کردووە.

دەیڤد مالپاس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە پاڵ ئۆکراینا و گەلی ناوچەکەدا دەبن و رایگەیاند 'ئەوە سەرەتای زۆر هەنگاوە کە ناومانە بۆ هاوکار بوون لەبەرامبەر کاریگەریە مرۆیی و ئابوورییەکانی ئەو قەیرانەدا'.