هۆشداری درا له‌وه‌ی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن "مه‌ترسیی جیددی"یان له‌سه‌ره
دیجیتال میدیای سپێده
هۆشداری درا له‌وه‌ی "مه‌ترسیی جیددی" هه‌یه له‌وه‌ی داره‌كانی دارستانی ئه‌مازۆن له‌ناو بچن.
دەستەی پەخشی بەریتانیا "BBC" بڵاوی کردەوە، به‌پێی دوایین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه، دارستانی ئه‌مازۆن كه یه‌كێكه له دارستانه بارانییه هه‌ره گه‌وره‌كانی جیهان له كاتی زیانبه‌ركه‌وتنی به هۆی وشكه‌ساڵی و ئاگركه‌وتنه‌وه، توانای خۆنوێكردنه‌وه‌ی له‌ده‌ستداوه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه له زانیارییه‌كانی ١٠ ساڵ كه له رێگای مانگی ده‌ستكرده‌وه تۆمار كراون كۆڵدراوهتهوه، نیگه‌رانیی ده‌ربڕدراوه له "ته‌ندروستی" دارستانه‌كه و ده‌ركه‌وتووه به رێژه‌ی زیاتر له له‌سه‌دا ٧٥ دارستانه‌كه توانای به‌رگه‌گری له‌ده‌ستداوه.
دكتۆر كریس بۆڵتۆن له زانكۆی ئێكستر ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ته‌ندروستی داره‌كانی دارستانه‌كه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت و "مه‌ترسیی جیددی" له ئارادایه بۆ له‌ناوچوونی ژماره‌یه‌كی زۆری داره‌كان.
هه‌رچه‌ند نازاندرێت كاتی چوونه ناو قۆناغی مه‌ترسی جیددیی كه‌یه، به‌ڵام گۆڕانی ئاووهه‌وا و تێكچوونی فره‌یی زینده‌یی كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر دارستانه‌كه.
کریس بۆڵتۆن ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كاربۆنێكی زۆر له ئه‌مازۆن كه‌ڵه‌كه بووه، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئه‌گه‌ری زیانبه‌ركه‌وتنی زۆر به دارستانه‌كه ئه‌وا كاربۆنه كهڵهكهبووهكه ده‌رده‌درێ بۆ به‌رگی هه‌وا و گه‌رمبوونی زه‌وی زیاتر ده‌كات.