رووسیا: ژێرخانی سه‌ربازیی دوو هه‌زار و 482 دامه‌زراوه‌ی ئۆكرانیامان خاپوور كردووه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشینكۆڤ رایگه‌یاند كه ژێرخانی سه‌ربازیی دوو هه‌زار و ٢٨٤ دامه‌زراوه‌ی ئۆكراینایان خاپوور كردووه.
ئیگۆر كۆناشینكۆڤ له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا به میدیاكارانی راگه‌یاند، سوپای رووسیا له میانی ٢٤ کاتژمێردا، ژێرخانی سه‌ربازیی ١٥٨ دامه‌زراوه‌ی ئۆكراینای خاپوور كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له ئاسمان دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری Mig-2 و یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری Su-27ی ئۆكراینایان خستووه‌ته خواره‌وه و له حەوتی ئاداریشدا، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئاسمانییان له نزیك شاری ژیتمۆر به چه‌كی دوورمه‌ودای هه‌ستیار كردووه‌ته ئامانج.
ئیگۆر كۆناشینكۆڤ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا ژێرخانی سه‌ربازیی دوو هه‌زار و ٢٨٤ دامه‌زراوه‌ی ئۆكراینایان خاپوور كردووه رایگەیاند "له‌نێویاندا ٨٧ بنكه‌ی كۆماندۆ و بنكه‌ی راگه‌یاندن، ١٢٤ سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی S-300، Buk M-1, Osa و ٧٩ وێستگه‌ی رادار".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشینكۆڤ سه‌رنجیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به تێكڕایی ٨٦٦ تانك و زرێپۆشی جیاواز، ٩١ مووشه‌كهاوێژی فره‌لووله، ٣١٧ تۆپهاوێژ و گولـله تۆپ،، ٦٣٤ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی جیاواز، ٨١ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان تێكشكێندراون.
- "رێڕه‌وی مرۆیی بۆ پێنج شار كراوه‌ته‌وه"
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشینكۆڤ بیری خسته‌وه له كاتژمێر ١٠:٠٠ه‌وه به كاتی مۆسكۆ بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆیی بۆ پێنج شار ئاگربه‌ستی كاتی راگه‌یه‌ندراوه و رایگەیاند "بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بگوازرێنه‌وه رێڕه‌وی مرۆیی له شارەکانی كیێڤ، خاركیڤ، چه‌رنیگیڤ، سومی و ماریوپۆل كراونه‌ته‌وه".