هەفتەی داهاتوو پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەشدەکرێت
SNN-عەلی حەمەسەعید دوای تێپەربوونی پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا پارەی كارمەندانی چاودێری سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن دابەشنەكراوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش ئاشكرایدەكات پارەی ئەو كارمەندانە دابینكراوە و ڕەوانەی بانقەكان كراوە و هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشكردنی دەكرێت، هاوكات ڕێزو سوپاسێكیش دەدرێتە ئەو كارمەندانەی فەرمانبەری حكومەتن. حەیدەر محەمەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی چاودیری سندوقەكانی هەڵبژاردن بەكۆتا گەیشتووە و لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕزامەندی دراوە بە خەرجكردنی ئەو پارەیە و هاوكات لە هەفتەی داهاتووش دەستبەدابەشكردنی دەكرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق پارەی پێویستیان بۆ گەنجینەكان لە پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی […]
The post هەفتەی داهاتوو پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەشدەکرێت appeared first on SNN.