وه‌زیری دارایی: دوای كۆتاییهاتنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ دابه‌شكردنی مووچه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچەوە ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، هه‌ركاتێك قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ كۆتایی هات، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاوات شێخ جه‌ناب، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یەندراوه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه هه‌ركاتێك قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ كۆتاییی هات، ئه‌وكات دابه‌شكردنی مووچه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه."
ئاوات شێخ جه‌ناب گوتیشی: "بڕیار بوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوە دوا خرا، ئه‌گه‌رنا پاره‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌یه و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه."
گوتیشی: "چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی لایه‌نێكی سیاسی پێویست بوو پێش ئه‌وه‌ی باسی دواكه‌وتنی مووچه بكه‌ن، پرسێك به نوێنه‌ری خۆیان له حكوومه‌تدا بكه‌ن، كاتی موزایه‌ده نییه و ئێمه‌ش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچەوە له‌سه‌ر خه‌تین."
بڵند ئیبراهیم