ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: وەفاتی مامۆستا مەلا مستەفا ڕێکانی خەسارەتێکی گەورەیە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: وەفاتی مامۆستا ( مەلا مستەفا رێکانی) بۆ ئێمە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەموو گەلی کوردستان، بەتایبەتی بۆ خەڵکی بەشەرەفی دهۆک و بادینان
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆچوارشەممە 9ی 3ی 2022 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، شاندێکی یاوەری بەشداری پرسەی مامۆستا مەلا مستەفا رێکانی دەکات.
لەلێدوانێکیدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایگەیاند: بسم اللە الرحمن الرحیم
وەفاتی جەنابی مامۆستا مەلا مستەفا رێکانی بۆ ئێمە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەموو گەلی کوردستان، بەتایبەتی بۆ خەڵکی بەشەرەفی دهۆک و بادینان کەسایەتیەکی کەم وێنەبوو.
سوپاس بۆخوا ژیانێکی پڕ لە سەربەرزی و بوێری و سەداقەت و میسداقیەت، الحمدللە ئۆغری کرد بەسەر بەرزی و مەحبوبیەت لەلای هەموو خەڵک، وه ان شاءاللە دەرەجەی بەرزدەبێ لەقیامەتدا، لەبەهەشتدا داوای فیردەوسی بۆ دەکەین ..
ئەمە خەسارمان کرد، بەڵام خۆی ان شاءاللە لە قازانجدایە دەرەجەی عالی بێت و پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی کوردستان و کەس و کاری و خزمانی دەڤەری دهۆک بەتایبەتی دهكهین.
خوای گەورە بیکاتە ئاخیر ناخۆشی
انا للە وانا الیە راجعون