هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: وەفاتی مامۆستا مەلا مستەفا ڕێکانی خەسارەتێکی گەورەیە

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: وەفاتی مامۆستا مەلا مستەفا ڕێکانی خەسارەتێکی گەورەیە
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: وەفاتی مامۆستا مەلا مستەفا ڕێکانی خەسارەتێکی گەورەیە

2022-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: وەفاتی مامۆستا ( مەلا مستەفا رێکانی) بۆ ئێمە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەموو گەلی کوردستان، بەتایبەتی بۆ خەڵکی بەشەرەفی دهۆک و بادینان

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆچوارشەممە 9ی 3ی 2022 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، شاندێکی یاوەری بەشداری پرسەی مامۆستا مەلا مستەفا رێکانی دەکات.

لەلێدوانێکیدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایگەیاند: بسم اللە الرحمن الرحیم
وەفاتی جەنابی مامۆستا مەلا مستەفا رێکانی بۆ ئێمە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەموو گەلی کوردستان، بەتایبەتی بۆ خەڵکی بەشەرەفی دهۆک و بادینان کەسایەتیەکی کەم وێنەبوو.

سوپاس بۆخوا ژیانێکی پڕ لە سەربەرزی و بوێری و سەداقەت و میسداقیەت، الحمدللە ئۆغری کرد بەسەر بەرزی و مەحبوبیەت لەلای هەموو خەڵک، وه‌ ان شاءاللە دەرەجەی بەرزدەبێ لەقیامەتدا، لەبەهەشتدا داوای فیردەوسی بۆ دەکەین ..

ئەمە خەسارمان کرد، بەڵام خۆی ان شاءاللە لە قازانجدایە دەرەجەی عالی بێت و پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی کوردستان و کەس و کاری و خزمانی دەڤەری دهۆک بەتایبەتی ده‌كه‌ین.
خوای گەورە بیکاتە ئاخیر ناخۆشی
انا للە وانا الیە راجعون