هەواڵی کوردستان ئێستا

راگەیاندنی پارتی، ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە پیرۆز دەكات

راگەیاندنی پارتی، ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە پیرۆز دەكات
راگەیاندنی پارتی، ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە پیرۆز دەكات

2019-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


 هەڤاڵانی بەڕێز بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و كادیر و  كارمەندانی تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە.

بە بۆنەی یەكەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنەوە و پەخشی (تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە) بە سیستەمێكی نوێ و پێشكەتوو و سەردەمیانە لە رووی بەرنامە و پرۆگرام و تەكنیكەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو بینەران و بیسەرانتان دەكەین، ئومێدەوارین هەمیشە بەردەوام و لە پێشكەوتندا بن.

دامەزراندنی (تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە) وەكو دوو كەناڵی راگەیاندنی ناوخۆیی  لەو دەڤەرە ئازیزەدا، دەسكەوتێكی دیكەی پارتیمان بوو بۆ خزمەتگەیاندن بە هاوڵاتیان و بواری راگەیاندن و رۆشنبیری و كلتووری.

ئومێدەوارین شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی راگەیاندن لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانتانەوە رۆڵی خۆتان ببینن لە هۆشیاركردنەوە و پێشكەوتنی كۆمەڵگە و زمان و كلتووری رەسەنی كوردایەتی.

لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزباییمان، جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانیی بەردەوامی خۆمان بۆ (تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە) دووپات دەكەینەوە و بەهیواین ھەمیشە دەنگ و رەنگی خەڵك و خواست و داواكارییەكانیان بن و، پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان بەدەست بێنن..

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

17/12/2019