سنە وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران هەڵبژێردرا
2022-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵک بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کلتووری پارێزگای کوردستان، ڕایگەیاند؛ سنە وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران هەڵبژێردرا. یاقووب گەوێڵییان، بەڕێوەبەری گشتی میراتی کلتووری سنە جەختی کردەوە، کلتوور و فەرهەنگی دەوڵەمەندی گەلی کورد بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەم پارێزگایە وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران بناسرێ. وتیشی؛ پارێزگای کوردستان وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران هەڵبژێردراوە کە بەم پێیە کەرنەڤاڵێکی کلتووری گەورە بەڕێوە دەچێت و بە ئامادەیی ٨٥ میوان لە گەلانی جیاوازی ئێران کە دێنە سنە بەرنامەی کاری نەورۆز بەڕێوە دەبەن.
The post سنە وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران هەڵبژێردرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.