هەواڵی کوردستان ئێستا

لەسلێمانی و رانیە و كەلار خۆپیشاندان دەستیپێكرد

لەسلێمانی و رانیە و كەلار خۆپیشاندان دەستیپێكرد
لەسلێمانی و رانیە و كەلار خۆپیشاندان دەستیپێكرد

2022-03-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ڤیان حەسەن بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزینەوە هاوڵاتییانی قەزای كەلار خۆپیشاندانیان دەستپێكرد. بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 10-3-2022 ،بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزینەوە هاوڵاتییانی قەزای كەلار بە ئۆتۆمبێلەكانیان ڕژانەسەر شەقام و رێگەی سەرەكی شارەكەیان داخست،شۆفێران باس لەوەدەكەن كە ناتوانن بژێوی ژیانیان بەسەر بەرن. لەلایەكی دیكەوە لە رانیە مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەكەن. لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێكردووە بەهۆی نەبوونی پارە لە بانك و دابەشنەكردنی مووچەی كارمەندانی تەندروستی.

The post لەسلێمانی و رانیە و كەلار خۆپیشاندان دەستیپێكرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.