هۆکاری دابەشنەکردنی مووچە لە سلێمانی راگەيەندرا
SNN-عەلی حەمە سەعید هەرچەندە وابڕیاربوو كە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی، بەڵام تا ئێستا دەستبەدابەشكردنی مووچە نەكراوە، بانکەکانيش دەڵێن “بەهۆی ئەوەی تا دوێنێ پارەی فرۆشتنی داهاتی نەوت ڕەوانەی بانكەكانی سلێمانی نەكراوە پارە لە بانکەکاندا نييە تا مووچە دابەشبکرێت”. بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كە SNNكردوویەتی و بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی كە لە بانكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێیدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەنها مووچەی لیواهاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكراوە كە مووچەكانیان لەلایەن هیزەكانی هاوپەیمانانەوە تەرخاندەكرێت، بەڵام تا ئەمڕۆش هیچ بڕە پارەیەك لە داهاتی فرۆشتنی نەوت ڕەوانەی بانكەكانی سلێمانی نەكراوە كە دەبێت لەسەر ئەو داهاتە مووچەی وەزارەتی تەندروستی بدرێت. […]
The post هۆکاری دابەشنەکردنی مووچە لە سلێمانی راگەيەندرا appeared first on SNN.