هەواڵی کوردستان ئێستا

لە شاری سلێمانی مووچە دابەش نەكرا

لە شاری سلێمانی مووچە دابەش نەكرا
لە شاری سلێمانی مووچە دابەش نەكرا

2022-03-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەمڕۆ 3-10-2022 بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست لە بانكەكاندا لە شاری سلێمانی مووچە دابەشنەكرا.

بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا دوای دواكەوتنی بۆ ماوەی پازدە رۆژ ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو بكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ كارمەندانی تەندرووستی چوونە بانكەكان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەبانك پێیانگوتن پارە نییە، مووچە دابەش ناكرێت.

لە بەرامبەر پێنەدانی مووچەكانیان، كارمەندانی تەندرووستی خۆپیشاندانیان دەستپێكردووە و ناڕەزایەتی تووند دەردەبڕن و داوای دابەشكردنی مووچەكانیان دەكەن.