پۆلیسی سلێمانی دوو كەسی دەستگیر كرد بەتۆمەتی سووتاندنی كۆشكی كارمەندانی هاتووچۆ
دیجیتاڵ میدیای سپێده
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە دوو کۆشکی سەرشەقامی كارمەندانی هاتۆچۆیان لەشاری سلێمانی سوتاندبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو کۆشکی سەرشەقامی كارمەندانی هاتۆچۆیان لەشاری سلێمانی سوتاندبوو .
ئاماژەیان بەوەشكرد: دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی سوتاندنی کۆشکی سەرشەقامی كارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوراچرا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەماوەیەكی كەمدا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن .
راشیانگەیاند: لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران (ه ، ع ، ع) و (س ، ع ، ق ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .