چاوش‌ئۆغڵو:ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه سێقۆڵیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕوسیا و ئۆكرانیا خسته ڕوو
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به پێویستی ده‌زانێت ئاگربه‌ستی نێوان رووسیا و ئۆكراینا به‌رده‌وام بێت و رایگه‌یاند "جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته به‌بێ هیچ رێگرییه‌ك رێڕه‌وی مرۆیی كراوه بمێنێته‌وه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا-ئۆكراینا-توركیا له میانی كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا له هۆتێلی رێگنوم كاریا له شاری ئانتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به پێویست زاندرا چی زووه ئه‌و مه‌ده‌نییانه رزگار بكرێن كه له‌نێو شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندان و گوتی: "به‌دڵنیایییه‌وه بۆ ئه‌مه ئاگربه‌ستێكی به‌رده‌وام پێویسته، بۆ ئەوەی ئه‌مه‌یش به‌دی بێت، پێویسته ئاگربه‌ستی مرۆیی له گۆڕه‌پانه‌كه كاری پێ بكرێت. به تایبه‌ت جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته به‌بێ هیچ رێگرییه‌ك رێڕه‌وی مرۆیی كراوه بمێنێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كاتی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی توركیا له ره‌وشی گۆڕه‌پانه‌كه باشتر ئاگادار بوون، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش راكێشا كه له ره‌وشێكی سیاسی به‌م جۆره‌دا، ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌م شێوه‌یه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه و گوتی: "ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكه‌كانیش هاته به‌رباس. هاوتا ئۆكراینییه‌كه‌م ئاماده‌یی (سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمیر) زێلێنسكی ده‌ربڕیووه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره و (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی) لاڤرۆڤ-یش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وه‌ك پره‌نسیپ (سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر) پوتین لاری نییه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدا كه شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه له كه‌شێكی ئاساندا ئه‌نجام نادرێن و گوتی: "له دۆخێكی له‌م جۆره‌دا وێڕای ته‌واوی ئاسته‌نگییه‌كان ده‌توانم بڵێم، ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه تا دوا راده به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌ڕێوه‌چوو. به دڵنیایییه‌وه لایه‌نه‌كان داكۆكیكان له‌خۆیان كرد، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو داكۆكیكان له بۆچوونه‌كانی خۆیان كرد".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه داخۆ ئۆكراینا داوای دڵنیاییدانی له توركیا كردووه بۆ رێككه‌وتنی ئاشتی گوتی: "لایه‌نگه‌لێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت له زۆر بواری نێوان رووسیا و ئۆكراینا له دانوستانه‌كاندا به‌شدار بن و رێككه‌وتنی ئاشتی له‌سه‌ر مێزه. دیاره ئۆكراینا ده‌یه‌وێت له ره‌وشێكی له‌م جۆره‌دا ژماره‌یه‌ك وڵات دڵنیایی بده‌ن. یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یش توركیایه. ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كه‌یشماندا (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، دمیترۆ) كولێبا جارێكی دیكه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه".