هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. سه‌در كه‌سێكی دیكه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیار ده‌كات

عێراق.. سه‌در كه‌سێكی دیكه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیار ده‌كات
عێراق.. سه‌در كه‌سێكی دیكه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیار ده‌كات

2022-03-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدی سپێده‌

مقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانی شه‌وی رابردووی پێشنیاری كه‌سێكی نوێیی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كردوه‌ كه‌ خزمی نزیكی خۆیه‌تی.

له‌وباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌یده‌ری رۆژنامه‌نوسی عێراقی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا پێشنیاریكردووه‌ جه‌عفه‌ر سه‌در وه‌ك كاندیدی چاره‌سه‌ر بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكرێت.

محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌در، كوڕی دامه‌زرێنه‌ری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی محه‌مه‌د باقر سه‌درو ئامۆزای موقته‌دا سه‌دره‌.

ناوبراو ساڵی 2010 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بووه‌و ئێستاش باڵیۆزی عێراقه‌ له‌ به‌ریتانیا.

شه‌وی رابردوو موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌سعود بارزانی و نوری مالیكی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر كرد و تیایدا پرسی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تیان تاوتوێكردوه‌.