هەواڵی کوردستان ئێستا

موستەفا کازمی خوا حافیزی کرد

موستەفا کازمی خوا حافیزی کرد
موستەفا کازمی خوا حافیزی کرد

2022-03-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ په‌یامێكیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند:لەو ئەرکەی بۆی بانگهێشتکرابووین کە خزمەتکردنی گەلی عێراقی مەزنە، ڕامانپەڕاند.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی كازمی:

مستەفا کازمی

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان

لەو ئەرکەی بۆی بانگهێشتکرابووین کە خزمەتکردنی گەلی عێراقی مەزنە، ڕامانپەڕاند.

هیچکات ڕاڕا و کەمتەرخەم و سازشکار نەبووین لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان، بەرژەوەندی خۆمان

پێش بەرژەوەندی گەلەکەمان نەخست، داشنبەزین بۆ ئاستی دەمەقاڵە و مزایەدەکردنەکان.

نیشتمانمان گەیاندە هەڵبژاردنێکی ئازادی بێگەرد، سەریاری لەمپەرە ناوخۆیی و ئاڵنگارییە دەرەکییەکانیش

ئارامی بنەماکانی تێپەڕاندنی قەیرانە ئابووری و ئەمنی و کۆمەڵایەتییە گەورەکانمان دانا، عێراقمان ەروە ێ

گێڕایەوە بۆ ئامێزی هەردوو کۆمەڵگای هەرێمایەتی و نێودەوڵەق، ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و

گەندەڵکارانمان کردەوە و دەوڵەتیشمان لە چنگی تاقمەکانی لا دولق" دەرهێنا، بە لێبڕانی قارەمانەکانی هێزە

سەربازی و ئەمنی و هەواڵگرییەکانمان تیرۆر و شانەکانی وکلکەکانیمان بێدەنگ کرد.

ئەو هێز و حیزب و کەسایەتییە نیشتمانیانەی لە هەناوی پرۆسەی هەڵبژاردن هاتوونەتە دەرەوە، ئەمڕۆ

بەرپرسیارێتی پاراستی ڕاڕەوی نیشتمانییان لە ئەستۆدایە لە ڕێگای کۆتاییهێنان بە چەقبەستنی سیاسی و

پێکهێنانی حکومەتێک کە شان بداتە بەر ئەرکەکان وڕ و نیشتمان بپارێزێت و بەرگری لە یەکێتی و تواناکانی بکات،

دەستخۆشیش لە هەموو هەوڵێک دەکەین کە لەم رێگایەدا و بۆ ئەم ئامانجە کار بکات.

بەغدا ١١ی‏ ئازار٢٠٢٢